سه‌ردان

موژده‌یه‌ك لە وەزیری پەروەردەوە بۆ قوتابیانی پۆلی 12

موژده‌یه‌ك لە وەزیری پەروەردەوە بۆ قوتابیانی پۆلی 12
26-04-2015

وەزیری پەروەردە، ئاشكرای دەكات، بۆ ئەمساڵی خوێندنی (2014-2015) تاقیكردنەوەی قوناغی دوازدەی ئامادەی سەرجەم پرسیارەكانی تاقیكردنەوەكان بەشێوەی هەڵبژاردن دەبێت.
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكی تایبەتدا، بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند: بۆ خوێندكارانی قۆناغی دوازدەی ئامادەی دەتوانن لە نێوان نمرەكانی قۆناغی دە و یازدە بۆ دوازدەی ئامادەی كام نمرە باشتربێت ئەو نمرەیە هەژمار دەكرێت، بۆ نمونە، ئەگەر لە قۆناغەكانی دە و یازدەی ئامادەی خوێندكارنمرەكانی باش نەبێ و نمرەی قۆناغی دوازدە باشتربێت، تەنیا نمرەی قۆناغی یازدە هەژماردەكرێت، هەروەها ئەگەر نمرەی قۆناغی دوازدەی ئامادەی باش نەبێت و نمرەی قۆناغەكانی دەویازدە باشتربێت تەنیا نمرە باشەكە هەژمار دەكرێت.

پشتیوان سادق، ئەوەشی خستەروو: پرسیارەكانی خوێندن بۆ قۆناغی دوازدەی ئامادەیی سەرجەمیان هەڵبژاردن دەبێت، ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندی خوێندكاراندایە بۆیە بە سەركەوتووی قۆناغەكانی خوێند تەواو بكەن.

ليست هناك تعليقات:

| copyright © 2013 مامۆستا