هاوسه‌رگيري نێوان مامؤستا و قوتابي، له‌نێوان دروستي و نادروستيدا – سامان سيوه‌يلي – ده‌روونناس
(ڕوونکردنه‌وه‌يه‌کي پێويست: مه‌به‌ستم له مامۆستا و قوتابي له‌م وتاره‌دا مامۆستاياني قۆناغي ئاماده‌يي (10 – 12)، بێگومان له ده‌ره‌وه‌ي شاره گه‌وره‌کاندا يان له قه‌زا و ناحيه و گونده‌کاندا خوێندن له قۆناغي بنه‌ڕه‌تي و ئاماده‌يي تێکه‌ڵاوه واته کوڕان و کچان تێکه‌ڵاون، به‌هه‌مان شێوه مامۆستاياني هه‌ردوو ڕه‌گه‌زيش بوونيان هه‌يه له‌و خوێندنگانه‌دا، وه‌ک زانراوه ده‌رچوواني زانکۆکان کاتێک وه‌ک مامۆستا داده‌مه‌زرێن له‌سه‌ره‌تادا و هه‌تا ماوه‌ي چه‌ند ساڵێک ده‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ي شار خزمه‌تي مامۆستايي بکه‌ن، پاشان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ شاره‌کان و شوێني نيشته‌جێبوونيان)
به‌هۆي ئه‌وه‌ي له پێنج ساڵي ڕابردوودا هه‌ستاوم به‌سازداني پتر له 150 سيمينار بۆ قوتابيان و خوێندکاران و مامۆستايان، له ناوشاري سلێماني و زۆرێک له قه‌زا و ناحيه و گونده‌کاني پارێزگاي سلێماني، به‌م هۆيه‌وه چوومه‌ته ناو پتر له (50000 – په‌نجا هه‌زار) قوتابي و خوێندکار و چه‌ند هه‌زار مامۆستايه‌ک، بۆيه زێده‌ڕۆيي نيه ئه‌گه‌ر بڵێم زياتر له وه‌زاره‌تي په‌روه‌رده ئاشنام به که‌لێن و که‌مکورتييه‌کاني بواري په‌روه‌رده له هه‌رێمي کوردستان، چونکه ئه‌و چالاکييانه‌ي له‌ناو قوتابخانه و خوێندنگه‌کاندا ئه‌نجامم داون ته‌نها بريتي نه‌بووه له قسه کردن و ڕێنمايي پێشکه‌شکردن، به‌ڵکو هاوکات گوێگرتنيش بووه له پرسيار و ژانکڵي به‌شداربوواني سيميناره‌کان، ئه‌و پرسيار و ژانکڵيانه‌ي که به‌ئاشکرا له‌ناو هۆڵه‌کاندا قوتابيان و خوێندکاران ده‌ريانبڕيبێت ياخود به‌نهێني و به‌شێوه‌ي تاک و گروپ ئاڕاسته‌م کرابێت، ياخود دواتر له‌ڕێي په‌يوه‌نديه ئه‌له‌کترۆنيه‌کانه‌وه ئاڕاسته‌م کرابێت.
ساڵانێکه لێره و له‌وێ باسوخوازي په‌يوه‌ندي سۆزداري يان هاوسه‌رگيريي نێوان مامۆستا و خوێندکارم ده‌بيست يان لێي ئاگادار ده‌کرامه‌وه له قوتابخانه و خوێندنگه ئاماده‌ييه‌کاندا، به‌ڵام هه‌ستم ده‌کرد ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه و ڕه‌نگه پێويست به‌وه نه‌کات قسه‌ي له‌سه‌ر بکرێت، هه‌ندێجاريش له خولي شياندني مامۆستاياندا له هاويناندا که به‌نده وه‌کو وانه‌بێژي ماده‌ي (سايکۆلۆژياي هه‌رزه‌کاري) ماوه‌ي پێنج ساڵه له‌و خولانه‌دا وانه ده‌ڵێمه‌وه به مامۆستايان، له زماني چه‌ندين مامۆستاوه باس له بووني ئه‌و حاڵاتانه ده‌کرا، ئه‌م باسکردنانه‌ي مامۆستايان به‌هه‌ردوو ئاڕاسته‌دا بوو، باسي ئه‌وه ده‌کرا که هه‌ندێجار خوێندکاراني کچ ده‌ستپێشخه‌رن بۆ دروستکردني په‌يوه‌نديه‌کان له‌گه‌ڵ مامۆستاکانيان، هه‌ندێ حاڵه‌تيش هه‌يه که مامۆستايان ده‌ستپێشخه‌رن.
با واز له‌و حاڵه‌تانه بهێنم که پێشتر و له‌ساڵاني ڕابردوودا بيستوومه يان بينيومه، ئه‌وه‌ي بووه پاڵنه‌رم بۆ نووسيني ئه‌م بابه‌ته، چه‌ند حاڵه‌تێک بوو که ئاماژه‌يان پێده‌که‌م له‌م وتاره‌دا، له‌هه‌موويان به‌ئازارتر بۆ من ئه‌و په‌يوه‌نديه ته‌له‌فۆنيه بوو که سێ ڕۆژ به‌ر له‌ئێستا له‌لايه‌ن کچه قوتابيه‌کي قۆناغي (12) له يه‌کێک له قه‌زاکاني سه‌ر به‌پارێزگاي سلێماني په‌يوه‌ندي پێوه‌کردم، ئه‌مه‌ش پوخته‌ي په‌يوه‌ندي ئه‌و کچه خوێندکاره‌يه: (ساڵ و نيوێک په‌يوه‌نديم له‌گه‌ڵ مامۆستايه‌کي خۆماندا هه‌بوو، مامۆستا کوڕه‌که به‌ڵێني ئه‌وه‌ي پێدام که بمخوازێت و ببينه هاوسه‌ري يه‌کتر، زۆرم خۆشده‌ويست، ئه‌ويش خۆشه‌ويستي زۆري بۆ ده‌رده‌بڕيم، که‌چي له وه‌رزي يه‌که‌مي ئه‌مساڵدا په‌يوه‌ندي له‌گه‌ڵمدا بچڕاند و هێنده‌ي نه‌برد ده‌نگوباسي هاوسه‌رگيري ئه‌و مامۆستايه بڵاو بۆوه، زۆر نيگه‌ران بووم به‌م هه‌واڵه، که‌وتمه سۆراخي مه‌سه‌له‌که، هه‌تا ئه‌و کچه‌م دۆزيه‌وه که بووه ده‌ستگيراني خۆشه‌ويسته‌که‌م (مامۆستا کوڕه‌که)، کاتێک قسه‌م له‌گه‌ڵ کچه‌که کرد بۆم باسکرد که من و ئه‌و کوڕه‌ي ده‌ستگيرانت خۆشه‌ويستي يه‌کتر بووين و په‌يماني ئه‌وه‌مان له‌نێواندا هه‌بوو که دواي ته‌واوبووني خوێندني ئه‌مساڵم هاوسه‌رگيري بکه‌ين، به‌ڵام ئه‌م قسه‌يه‌م کچه‌که‌ي تووشي شۆک کرد چونکه ئه‌وان واته ئه‌م دوو ده‌ستگيرانه ماوه‌ي چوار ساڵه په‌يوه‌ندي سۆزداريان له‌نێواندا هه‌بووه، واته ئه‌م مامۆستايه له‌هه‌مان کاتدا په‌يوه‌ندي سۆزداري له‌گه‌ڵ منيش و ئه‌و کچه‌شدا هه‌بووه که ئێستا ده‌ستگيرانيه‌تي، به‌مهۆيه‌وه من به‌ته‌واوي کشامه‌وه له قسه‌کانم و به‌دڵي شکاوه‌وه گه‌ڕامه‌وه، هه‌ر به‌مهۆيه‌وه باري ده‌روونيم تێکچوو و چيتر نه‌متواني درێژه به‌خوێندن بده‌م، له کۆتايي وه‌رزي يه‌که‌مه‌وه (نيوه‌ي ساڵه‌وه) له‌ماڵه‌وه دانيشتووم و به‌ده‌ست خه‌م و تێکچووني خه‌و و لاوازبووني جه‌سته‌مه‌وه ده‌ناڵێنم).
ئه‌م کيژۆڵه هه‌رزه‌کاره وێڕاي باسکردني ئه‌م ژانکڵيانه‌ي ده‌يويست ڕاوێژم پێ‌بکات ده‌رباره‌ي مه‌سه‌له‌يه‌ک ئه‌ويش به‌مجۆره باسي لێوه‌کرد: (چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له‌ئێستا کوڕێک هاتۆته داوام، من به‌هيچ جۆرێك ئه‌و كوڕه‌م به‌دڵ نيه و ناچێته دڵمه‌وه، به‌ڵام ده‌مه‌وێت له‌داخي ئه‌و مامۆستايه ئه‌م هاوسه‌رگيرييه بکه‌م، چۆن ئه‌و داخي نا به‌دڵي منه‌وه منيش ده‌مه‌وێت به‌م هاوسه‌رگيريه داخ بنێمه‌وه به‌دڵيه‌وه).
نامه‌وێت زياتر درێژه به‌وته‌کاني ئه‌م کيژۆڵه برينداره بده‌م، هێنده هه‌يه به سێ ئاراسته ڕێنماييم کرد که خۆشبه‌ختانه وه‌ڵامدانه‌وه‌ي زۆر ئه‌رێني بوو:
1- ده‌ستهه‌ڵنه‌گرتن له خوێندن و گه‌ڕانه‌وه بۆ خوێندن له ساڵي نوێي خوێندن.
2- به‌ده‌مه‌وه چووني چاره‌سه‌ري باره ده‌روونييه‌که‌ي که ئێمه هه‌موو ئاماده‌ييه‌کمان بۆ ده‌ربڕي.
3- هاوسه‌رگيري نه‌کردن له‌م کاته‌دا، به‌تايبه‌تي له‌به‌رئه‌وه‌ي ئه‌و ته‌مه‌نه کاتي هاوسه‌رگيريي نيه و ئه‌مجۆره هاوسه‌رگيرييه ده‌چێته خانه‌ي هاوسه‌رگيري پێشه‌وه‌خته‌وه و له‌به‌رئه‌وه‌ي به‌پاڵناري تۆڵه‌کردنه‌وه‌يه له که‌سێک ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نرێت که دواجار بۆ جارێکي تريش ده‌بێته‌وه به‌قورباني.
ڕۆڵي مامۆستايان له‌پرۆسه‌ي په‌روه‌رده و فێرکردن‌دا ڕۆڵێکي گرنگ و پڕ بايه‌خه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌ڕابردوودا مامۆستايان له کۆمه‌ڵگه‌ي کوردي‌دا ته‌نها ڕۆڵي فێرکردنيان له‌ئه‌ستۆدا بووبێت، ئه‌وا له‌م ڕۆژگاره‌دا چيتر ڕۆڵي مامۆستايان له پرۆسه‌ي فێرکردن‌دا قه‌تيس نامێنێت به‌ڵکو ده‌بێت مامۆستايان شانبه‌شاني فێرکردن ڕۆڵي په‌روه‌رده‌کار و ڕێنماييکار و ئاڕاسته‌کاريان هه‌بێت، به‌ڵام له‌کاتێکدا ڕۆڵي مامۆستا پێچه‌وانه‌ي ئه‌رکه پيشه‌يي و په‌روه‌رده‌يي و مرۆييه‌که‌ي بێت ئه‌وا ده‌چێته خانه‌ي به‌خراپ که‌ڵک وه‌رگرتن له پۆست و په‌يامه په‌روه‌رده‌ييه‌که‌ي.
له سه‌ردانێکمدا بۆ يه‌کێک له ئاماده‌ييه‌کان له قه‌زايه‌کي سه‌ر به‌پارێزگاي سلێماني به‌ر له‌چه‌ند مانگێک، قوتابيان ڕاشکاوانه نيگه‌راني خۆيان پێڕاگه‌ياندم که حه‌وت حاڵه‌تي هاوسه‌رگيري ڕوويداوه له‌نێوان مامۆستايان و قوتابيه کچه‌کاندا که له‌قۆناغي ئاماده‌يي ده‌خوێنن. له‌سه‌ردانێکي ترمدا له‌يه‌کێک له ناحيه‌کاني سه‌ر به‌قه‌زايه‌کي پارێزگاي سلێماني ئاگادارکرام که چه‌ند په‌يوه‌نديه‌کي سۆزداري نێوان مامۆستاياني کوڕ و قوتابيه کچه‌کان بووني هه‌يه. ئه‌م حاڵه‌تانه و چه‌نداني تر له‌کاتێکدا يه‌کێک له ئامانجه‌کاني ئه‌و سيمينارانه‌ي پێي هه‌ڵده‌ستين بۆ ق?ۆاغي ئاماده‌يي به‌تايبه‌تي ئاماده‌ييه‌کاني کچان، هۆشيارکردنه‌وه‌ي کچاني هه‌رزه‌کاره له هاوسه‌رگيري نه‌کردن له‌و ته‌مه‌نه‌دا که ده‌چێته خانه‌ي هاوسه‌رگيري پێشوه‌خت، هه‌روه‌ها خۆ به‌دوورگرتن له‌و په‌يوه‌نديانه‌ي به‌ناوي په‌يوه‌ندي سۆزداريه‌وه ده‌کرێت و مه‌رامي تري له‌پشته که دواجار به‌هۆيانه‌وه کچان دووچاري کێشه و گرفت ده‌بنه‌وه و ڕووبه‌ڕووي توندوتيژي ده‌بنه‌وه.
له‌ڕاستيدا مايه‌ي نيگه‌رانيه و ڕه‌فتارێکي نابه‌رپرسانه و ناپه‌روه‌رده‌کارانه‌يه مامۆستاياني قۆناغي ئاماده‌يي هاوسه‌رگيري له‌گه‌ڵ قوتابيه کچه‌کانياندا بکه‌ن که هێشتا له ناوه‌ڕاستي قۆناغي هه‌رزه‌کاريدان. له يه‌کێک له ئاماده‌ييه تێكه‌ڵاوه‌کاندا له يه‌کێک له قه‌زاکان چه‌ند خوێندکارێکي کوڕ له‌پاش ته‌واو بووني سيميناره‌که هاتنه لام و نيگه‌راني زۆري خۆيان پێڕاگه‌ياندم، قسه‌ي يه‌کێک له‌و قوتابيانه کاريگه‌ر بوو کاتێک پێي وتم: (سه‌ره‌تاي ساڵ مامۆستا کوڕه‌کان که دێنه ناو پۆله‌وه پێمان ده‌ڵێن ئێوه کوڕ و کچي ئێمه‌ن، ئێمه وه‌کو برا و باوکتانين، که‌چي هێنده نابات هه‌ر له‌و مامۆستايانه‌ي ئه‌م قسانه ده‌کات له‌گه‌ڵ قوتابيه‌کي کچدا په‌يوه‌ندي ده‌به‌ستێت يان هاوسه‌رگيري ده‌کات، ئه‌م حاڵه‌تانه خوێندکاره کوڕه‌کان توڕه و نيگه‌ران ده‌کات، ئه‌مه‌يه برايه‌تي و باوکايه‌تي و مامۆستايه‌تي؟).
هاوسه‌رگيري پێشوه‌خت مه‌ترسيه‌کي کۆمه‌ڵايه‌تي و ته‌ندروستييه که چه‌ندين ئاکامي خراپي لێده‌که‌وێته‌وه، زۆرێک له‌و حاڵه‌تانه‌ي که له‌خوار ته‌مه‌ني (18) ساڵييه‌وه ئه‌نجامده‌درێت هه‌رزوو ڕووبه‌ڕووي کێشه و گرفتي خێزاني و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌بنه‌وه، هه‌ر به‌هۆي هاوسه‌رگيري پێشوه‌خته‌وه به‌شێکي به‌رچاو له کچان له خوێندن داده‌بڕێن و ده‌بنه کاباني ماڵ، جگه له‌وه‌ي کچان له‌ته‌مه‌ني ناوه‌ڕاستي هه‌رزه‌کاريدا (15 – 18) ساڵ له‌ڕووي ته‌ندروستييه‌وه ڕووبه‌ڕووي چه‌ندين گرفت ده‌بنه‌وه کاتێک هاوسه‌رگيري بکه‌ن، هه‌روه‌ها به‌هۆي ئه‌وه‌ي بيرکردنه‌وه و لايه‌ني ژيري کچان له‌قۆناغه‌کاني پاشتري ته‌مه‌نياندا گۆرانکاري به‌سه‌ردا دێت به‌مهۆيه‌وه هه‌موو ئه‌و بڕيارانه‌ي له قۆناغي ئاماده‌يياندا ده‌يده‌ن پاشتر ده‌که‌وێته ژێر ڕه‌خنه‌ي خۆيانه‌وه و له‌زۆرێکيان په‌شيمان ده‌بنه‌وه له‌ناويشياندا هه‌ڵبژاردني ئه‌و که‌سه‌ي که هاوسه‌رگيري له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن بۆ پێکهێناني ژياني هاوسه‌رگيري.
ڕه‌نگه کچان له‌قۆناغي خوێندني ئاماده‌يياندا له‌ئه‌نجامي سه‌رسامبوون به‌که‌سايه‌تي مامۆستا ياخود له‌ئه‌نجامي بووني بۆشاييه‌کي سۆزداري و ڕۆحي لاي ئاسايي بێت په‌يوه‌ندي سۆزداري له‌گه‌ڵ مامۆستايه‌کي کوڕدا ببه‌ستێت که وانه‌ي پێده‌ڵێته‌وه، ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه خودي کچه‌که‌ش ده‌ستپێشخه‌ر بێت بۆ سه‌رنجڕاکێشاني مامۆستاکه و دروستکردني په‌يوه‌ندييه‌که، به‌ڵام ده‌بێت مامۆستا که‌سێتيه‌کي زۆر به‌هێزتري هه‌بێت له‌وه‌ي ڕێگه به‌خۆي بدات خۆي بخاته ناو بازنه‌ي ئه‌مجۆره په‌يوه‌ندييانه‌وه، ده‌کرێت مامۆستا ڕێنماييکارێکي دڵسۆز و ڕێپيشانده‌رێکي خاوه‌ن په‌يام بێت له‌مجؤره ڕه‌وشانه‌دا، به‌ڕێده‌کرێت و ده‌بێت خودي مامۆستاکه به‌رچاوڕووني بداته قوتابيه کچه‌که به‌وه‌ي ئه‌م وه‌کو مامۆستا شياو و ڕێگه‌پێدراو نيه له‌ڕووي پيشه‌ييه‌وه بۆ دروستکردني ئه‌و جۆره په‌يوه‌نديانه ياخود بۆ ئه‌نجامداني هاوسه‌رگيري، پاشان ده‌بێت مامۆستايان هانده‌ر نه‌بن بۆ ئه‌نجامداني هاوسه‌رگيري کچاني خوێندکار له‌قۆناغي ئاماده‌ييدا چجاي ئه‌وه‌ي خۆيان هاوسه‌رگيرييان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن. ئه‌گه‌ر مامۆستايان به‌پێچه‌وانه‌وه ڕه‌فتار بکه‌ن دواجار متمانه‌ي خۆيان له‌لاي خوێندکاران و قوتابيان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ي ئه‌م ڕه‌فتارانه به لادان له په‌يامه په‌روه‌ردييه‌که‌ي مامؤستايان داده‌نرێت.
ئه‌گه‌رچي له‌ڕووي ياساييه‌وه هه‌ر کچێک ته‌مه‌ني (16) ساڵ تێپه‌ڕێنێت ده‌توانێت هاوسه‌رگيري بکات به‌ڕه‌زامه‌ندي سه‌رپه‌رشتياره‌که‌ي به‌پێي ئه‌و هه‌موارکردنه تازه‌يه‌ي به‌سه‌ر ياساي باري که‌سێتيدا هاتووه (که پێشتر ته‌مه‌ني 15 ساڵ دانرابوو)، به‌ڵام نابێت و ناکرێت مامۆستايان، هه‌ڵگراني په‌يامي په‌روه‌رده و پێگه‌ياندن، مه‌شخه‌ڵ هه‌ڵگراني ڕێگه و تونێله تاريکه‌کاني نێو کۆمه‌ڵگه، به‌خراپ که‌ڵک له‌و ياسايه وه‌ربگرن و خۆيان ئه‌نجامده‌ري ئه‌و سته‌مه بن که له‌کچاني هه‌رزه‌کار ده‌کرێت.
ئه‌گه‌رچي به‌ڕاي من هێشتا ئه‌و ياسايه‌ي باري که‌سێتي له‌جێي خۆي‌دا نيه و پێويسته سه‌قفي ته‌مه‌ن بۆ هاوسه‌رگيري به‌رزتر بکرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێشنيار ده‌که‌م بۆ وه‌زاره‌تي په‌روه‌رده که به‌ڕێنمايي هاوسه‌رگيري نێوان مامۆستا و خوێندکار قه‌ده‌غه بکات و هه‌موو سه‌رپێچکارێک له پيشه‌ي مامۆستايي دوور بخاته‌وه.










خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان
ليست هناك تعليقات: