زانا نیوتن
زانای فیزیایی و بیرکاری به‌ناوبانگی ئینگلیز ، ئیسحاق نیوتن له 25 ی کانونی یه‌که‌می ساڵی 1642 دا له هه‌رێمی ( لینکۆڵن ) ی ئینگلته‌را چاوی به‌ژیان هه‌ڵێناوه ، دوو مامانی پسپۆڕ سه‌رپه‌رشتیی بونیان کردووه و ناوکیان بڕیوه و هه‌ردوکیان گوتوویانه : ” ئه‌و منداڵه ساوایه نابووته ته‌نانه‌ت ڕۆژێکیش ناژیه‌ت !! ” که‌چی قه‌ده‌ری واکرد گه‌وره‌بێت و 85 ساڵی پڕ به‌خشیش بژی و ببێته گه‌وره‌ترین زانای فیزیا و بیرکاری و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین و باڵاترین ئه‌قڵ و مێشکی زانستی ، سه‌ییر له‌وه‌دابوو ، له‌هه‌موو بنه‌ماڵه‌که‌یامدا که‌سێکی وا زانا و بلیمه‌تیان لێ هه‌ڵنه‌که‌وتبوو ، که‌چی ( نیوتن ) ی ڕۆڵه‌یان زانایه‌کی وا بلیمه‌تی لێ که‌وتووه . به‌ڵام له‌سه‌رخۆ ئه‌و توانست و به‌هره‌یه‌ی لێ به‌دیار که‌وت و زۆربه‌ی هاوکاره خوێندکاره‌کانی له قوتابخانه‌دا له‌و زیره‌کتربوون . به‌ڵام جارێکیان له‌سه‌ر خوێندن و زیره‌کی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌خوێندکاره‌کانی پۆله‌که‌ی به‌شه‌ڕهات ، ئه‌و ڕووداوه‌بووه هانده‌رێک بۆ پتر گرنگیدانی به خوێندن و زانست فێربوون و به‌هره‌ی زیره‌کی پتر گه‌شایه‌وه .
1642 ــ 1727
زانای مه‌زنی فیزیایی و بیرکاری

له‌وساوه نیوتن بلیمه‌تیه‌که‌ی ده‌رکه‌وت و توانی به یه‌که‌می له‌ته‌مه‌نی نۆزده‌ساڵیدا قۆناغی خوێندنی ئاماده‌یی ببڕێت و بچێته زانکۆی ( کیمبریدج ) و به‌هره‌ی گه‌شه‌سه‌ند و له زانستی بیرکاری هه‌موو مامۆستاکانی زانکۆکه‌ی سه‌رسام کرد و له‌وساوه پێشبینی دواڕۆژێکی گه‌شییان بۆ ده‌کرد .
زۆری پێنه‌چوو ( نیوتن )ی بلیمه‌ت ( تیۆری یاسای ڕاکێشانی زه‌وی ) دانا و به‌ڵام تاکو بڕوانامه و به‌ڵگه‌ی بیرکاری ته‌واوی له‌ساڵی 1687 دا وه‌ده‌ست هێنا بڵاوی نه‌کرده‌وه . هه‌رچه‌نده دۆزینه‌وه‌ی ( یاساکانی ڕاکێشکردنی زه‌وی ) گرنگترین کاره زانستییه‌کانی بوو ، به‌ڵام دۆزینه‌وه گرنگه‌کانی له‌باره‌ی ڕوناکییه‌وه کاریگه‌رییه‌کی ته‌واوی هه‌بوو له مه‌یدانی زانست‌دا و هه‌ر ئه‌ویش بوو ڕووناکی شیکرده‌وه و وتی : ” ڕوناکی پێکهاتووه له کۆمه‌ڵێک تیشکی جیاجیا که ده‌بنه‌هۆی له‌رینه‌وه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و وتی : ” تیشکی سپی بریتییه له تێکه‌ڵاوێکی ئه‌و هه‌موو ڕه‌نگانه و به‌هۆی مه‌نشووری شوشه‌وه جیاده‌کرێنه‌وه . ”
نیوتن له ساڵی 1668 دا ( تیلیسکۆب ) ێکی دروستکرد و پێی سه‌یری ئه‌ستێره‌ی جۆپیته‌ر ( موشته‌ری ) کرد و گه‌لێک نهێنی زانستی نوێی له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ساره‌وه ئاشکراکرد و ئه‌و زانایه له‌سه‌ر ئه‌و کاره زانستیانه‌ی که ئه‌نجامیدا نازناوی ( سێر )ی پێدرا به ( سێر ئیسحاق نیوتن ) ناوده‌برا و کرا به ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی شاهانه‌ی ئینگلته‌را و له‌دوایشدا کرا به‌سه‌رۆکی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه و له ساڵانی 1669 تاکو ساڵی 1701 کرا به پڕۆفیسۆر له زانکۆی کیمبریدج و له‌ساڵی 1699 دا کرا به ئه‌ندامی به‌شداربووی ( ئه‌کادیمیای فه‌ڕه‌نسی ) و نازناوی ( سوارچاک ) ی له شاژن ( ئان )ه‌وه له‌ساڵی 1705 دا پێدرا .
نیوتن له 20 ی ئاداری 1727 دا له‌ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و له گۆڕستانی گه‌وره‌پیاوان له کاتدرائیه‌ی ویستمنسته‌ر له شاری له‌نده‌ن به‌خاک سپێردرا و لاپه‌ڕه‌ی ژیانی مه‌زنترین زانای جیهانی له فیزیا و بیرکاریی پێچرایه‌وه و کاره زانستیه‌کانی به نه‌مری مانه‌وه
ئیسحاق نیوتن به یه‌كێك له‌كاریگه‌رترین زاناكان له‌مێژودا داده‌نرێت و به‌رهه‌مه‌كانی له‌بواری فیزیادا بێوێنه‌ن. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌م زانایه:
كتێبی "بنه‌ماكانی ماتماتیك" كه هی ئه‌م زانایه‌یه، پاش 300 ساڵیش له‌مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی، تائێستاش یه‌كێكه له‌و كاره زانستییانه‌ی كه گرنگی خۆی هه‌یه‌و سودی لێ ده‌بینرێت.
ده‌وترێت كاتێك بلیمه‌تێك ده‌مرێت یه‌كێكی تر له‌دایك ده‌بێت. وادیاره ئه‌مه راسته چونكه ئیسحاق نیوتن له‌ساڵی 1642 له‌دایكبووه كه هه‌مان ئه‌و ساڵه‌یه كه گالیلۆ گالیلی تێدا كۆچی دوایی كردووه.
نیوتن له‌خێزانێكی جوتیار له‌دایكبووه‌و پلانی یه‌كه‌می چاودێریكردنی كێڵگه بووه له‌كاتی گه‌وره‌بونیدا. له‌و رووه‌شه‌وه هه‌وڵیشیداو جوتیارێكی هه‌ژار بووه. به‌ڵام دواجار مامی توانی دایكی رازی بكات كه بینێرێته كۆلێژ.
نیوتن كیمیاگه‌ریش بووه. یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی بڕوایه‌كی زۆری به كیمیا هه‌بووه.
وا باوه كه نیوتن له‌كاتێكدا له‌ژێر دره‌ختێكی سێودا پشوی داوه سێوێك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه‌و داویه‌تی به‌سه‌ریدا، به‌هۆی ئه‌مه‌وه یاسای راكێشانی زه‌وی دۆزیوه‌ته‌وه به‌ڵام راست نیه. خودی نیوتن ده‌ڵێت له‌كاتێكدا به باخچه‌كه‌یدا رۆیشتووه بیونیه‌تی كه سوێك له‌دره‌ختێك ده‌كه‌وێته خواره‌وه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌وه یاساكانی راكێشانی زه‌وی دۆزیوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌مه‌ش ئه‌فسانه‌یه‌و راست نیه به‌ڵام بونی ئه‌و دره‌خته راستییه. ئێستا ئه‌و دره‌خته له‌زانكۆی كامبریجدایه‌و ته‌نانه‌ت ناسا پارچه‌یه‌ك له‌دره‌خته‌كه‌ی به خواستن بردووه بۆ بۆشایی ئاسمان.
نیوتن كه‌سێكی سیاسیش بووه. له‌سه‌ر شاری كامبریج په‌رله‌مانتار بووه‌و له‌دوو بۆنه‌ی جیادا خزمه‌تی كردووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش باس له‌وه ده‌كرێت كه نیوتن به‌درێژایی ژیانی سیاسی ته‌نها شتێكی وتووه له‌په‌رله‌مان كه ئه‌ویش ئه‌وه بووه داوای له‌یه‌كێك له‌پاسه‌وانه‌كان كردووه په‌نجه‌ره‌یه‌ك دابخات.
نیوتن كێبه‌ركێیه‌كی توندی له‌گه‌ڵ زانای به‌ناوبانگ رۆبه‌رت هوكدا هه‌بووه، ئه‌م دوانه كێشه‌یه‌كی قوڵیان له‌سه‌ر یاساكانی راكێشان هه‌بووه. هوك ده‌یوت نیوتن كاره‌كانی دزیوه. كێشه‌ی نێوان نیوتن و هوك تا پاش مردنی هۆكیش به‌رده‌وام بووه. ته‌نانه‌ت ده‌شوترێت كه ناكۆكیی نێوان ئه‌مدوانه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه نیوتن هه‌موو وێنه‌كانی هۆكی له‌ناوبردووه.
نیوتن له‌ناو توێژی زانا كاریگه‌ره‌كانی سه‌رده‌می خۆیدا هه‌رچه‌نده دوژمنی هه‌بوو به‌ڵام دۆستیشی هه‌بوو، له‌وانه كریستۆفه‌ر رین كه یه‌كێك بووه له‌سه‌ركه‌وتوترین ئه‌ندازیاره بیناسازییه‌كان له‌هه‌موو چه‌رخه‌كانداو ئیدمۆند هالی كه هانده‌ری نیوتن بووه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی بنه‌ماكانی ماتماتیك.
ددانی نیوتن به‌هایه‌كی گرانی هه‌بووه. له‌ساڵی 1816 ته‌نها یه‌ك ددانی له‌زیادكردنێكی ئاشكرادا به نزیكه‌ی 3600 دۆلار فرۆشراوه كه ئه‌گه‌ر به ئێستا به‌راورد بكرێت ده‌كاته 35 هه‌زار دۆلار. به‌هۆی ئه‌مه‌وه كتێبی گێنس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان رایگه‌یاند كه ئه‌و ددانه گرانترین ددانه له‌جیهاندا.
ليست هناك تعليقات: