سه‌ردان

چوار کۆمەڵە جێناوی لکاو دەبن بە بکەر:



کۆمەڵەی یەکەم لەگەڵ کاری ڕابردووی تێپەڕ دەبنە بکەر، ئەگەر کارەکە سادەبوو دەچنە کۆتایی، بەڵام لە داڕێژراو و لێکدراو
دەچنە دوای بەشی یەکەم.
خوێندمان.
دامان خست.
بانگمان کرد.
کۆمەڵەی دووەم لەگەڵ کاری ڕابردووی تێنەپەڕ دەبنە بکەر، لە سادە و داڕژاو و لێکدراو دەکەونە کۆتایی کار.
چووین.
دەرکەوتین.
سەرکەوتین.
کۆمەڵەی سێیەم لەگەڵ کاری ڕانەبردووی تێپەڕ و تێنەپەڕ دەبنە بکەر، لە سادە و داڕژاو و لێکدراو دەچنە سەر ڕەگی کار.
دەخوێنێت.
تێدەکۆشێت.
ئاوەدان دەکاتەوە.
کۆمەڵەی چوارەم (ە ـ ن) لەگەڵ کاری داخوازی تێپەڕ و تێنەپەڕ دەبنە بکەر و لە سادە و داڕژاو و لێکدراو دەچنە سەر ڕەگی کار.
بنووسە.
تێبکۆشە.
فێرببە.
تێبینی/ جێناوی لکاو بۆ کەسیی سێیەمی تاک لە دەوری بکەر بەدیار ناکەوێ لەگەڵ کاری ڕابردووی تێنەپەڕ لە کۆمەڵەی دووەم.
نم/ چوو.

ليست هناك تعليقات:

| copyright © 2013 مامۆستا