بۆ ئەوەی منداڵەكەت زیرەك بێت و توانای لەبەركردن و خوێندنەوەی باش بێت ،ئەوا لەڕێگەی كۆمەڵێك خۆراكی سروشتیەوە پەرە بەتوانا و بەهرەكانی بدە .
• شلیك: ڕێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین C و ماددە دژە ئۆكسیدەكانی تێدایە ،كەڕۆڵێكی گرنگی هەیە لەبەهێزكردنی توانای بیرەوەری و لەبەركردن ،هەروەها خانەكانی مێشك دەپارێزێت ،بوونی ئۆمیگا3 ش كارەكانی مێشك چالاك دەكات .
• هێلكە : بەهۆی بوونی ماددەی كۆلینەوە دەبێتە هۆی چالاكردنی مێشك ،هەروەها خێرا گەیشتنی ئەركەكانی مێشك بۆ هەموو بەشەكانی لەش .
• فاسۆلیا : خواردنی فاسۆلیا دەبێتە هۆی پاراستنی دڵ لە نەخۆشیەكان ،ڕێژەیەكی باش لە پڕۆتین و ڕیشاڵەكان و ڤیتامین و كانزاكانی تێدایە كەدەبنە هۆی چالاككردنی مێشك .
• شیر و بەرهەمەكانی : بڕێكی باش لە پێكهاتەی ڤیتامین B ی تێدایە كە پێویستە بۆ گەشەی مێشك و گواستنەوەی خوێن لەبەشە جیاوازەكانی لەش .
• ماسی : خواردنی ماسی سەلەمون دەبێتە هۆی زیرەكبوونی منداڵ بەشێوەیەكی زۆرباش ،بەهۆی بوونی ئۆمیگا3 ەوە دەبێتە هۆی گەشەی مێشك و بەهێزبوونی بینین .
• سێو : بەپێی توێژینەوە پزیشكیەكان بەهۆی بوونی ماددەی كیرسیتین ،دەبێتە سەرچاوەیەكی باش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیەكانی مێشك .
• گۆشتی مانگا :بەبوونی ئاسن لەگۆشتی مانگا وزیەكی گونجاوی پێ دەدات كە پێویستە بۆ گەشەی منداڵ و گەشەكردنی تواناكانی .










خشتهی تاقیكردنهوهكان
ليست هناك تعليقات: