سه‌ردان

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی نوێ‌ دەردەكات


بەهۆی قەیرانی داراییەوە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، داوا لە سەرجەم پەروەردەكان دەكات، ساڵانە  كتێب لە خوێندكاران وەربگرنەوە، دەشڵێت:"لەچاپدانی كتێبی خوێندن بۆ 50% كەم كراوەتەوە".

لە نوسراوێكی وەزارەتی پەروەرددا ، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەتووە، تیایدا گشتاندانی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەكردووە‌و ئاماژە بۆ ئەوەكراوە ، بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕێژەی لەچاپدانی كتێبی خوێندنیان بۆ نیوە كەمكردۆتەوە.

هەر لە نوسراوەكەی وەزارەتی پەروەردەدا ،داواكراوە، لە ڕێگەی لیژنەیەكەوە، بۆ لەمەودوا لەگەڵ تەواوبونی ساڵی خوێندندا، كتێبەكان لە خوێندكاران وەربگیرێنەوە و بۆ ساڵانی داهاتوو بەكاربهێنرێنەوە.

شارەزایانی پەروەدەش لەو باوەڕەدان ،ئەگەر دۆخی دارایی هەرێم بەم شێوەیە بەردەوام بێت ، ڕەنگە وەزارەتی پەروەردە نەتوانێت هاوشێوەی ساڵانی پێشوو كتێب لە چاپبدات .

ليست هناك تعليقات:

| copyright © 2013 مامۆستا