
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، رەنگە خوێندنی ئەمساڵ حساب نەكرێت.
ئەم لێدوانەی دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەكانی سنورەكەی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا هات.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە خوازیاربوو، كە مامۆستایان بگەڕێنەوە نێو هۆڵەكانی خوێندن و بایكۆت بشكێنن.
وتیشی :"وەرزی دووەمی خوێندن دەستیپێكردووە، بەڵام بەهۆی بایكۆتكردنی مامۆستایانەوە، تاكو ئێستا دەوام نەكراوە، بۆیە ئەگەر بەم شێوەیە بمێنێتەوە، رەنگە خوێندنی ئەمساڵ حساب نەكرێت".









خشتهی تاقیكردنهوهكان
ليست هناك تعليقات: