سه‌ردان

ئەمساڵ تاقیكردنەوەی هەڵسەنگاندنی پۆلی شەشی بنەڕەتی ئەنجام نادرێت.



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت بۆ ئەمساڵ تاقیكردنەوەی هەڵسەنگاندنی پۆلی شەشی بنەڕەتی ئەنجام نادرێت.

شۆڕش غەفور، لە بەشی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە خەندانی راگەیاند: "بەهۆی قەیرانی داراییەوە بۆ ئەمساڵ تاقیكردنەوەی هەڵسەنگاندنی قوتابیانی قۆناغی شەشی بنەڕەتی ئەنجام نادرێت".

وتیشی: "ئەو تاقیكردنەوەیە خەرجییەكی زۆری پێویستە، بۆیە بڕیارمانداوە بۆ ئەمساڵ ئەو تاقیكرنەوەیە ئەنجام نەدرێت".
ئاشكراشیكرد: "ئەم بڕیارە تەنها بۆ ئەمساڵە".


ساڵانی رابردوو، لەنێوان وەرزی یەكەم و وەرزی دووەمی خوێندن، تاقیكردنەوەیەكی هەڵسەنگاندن لە وانەكانی ئینگلیزی و كوردی و زانست و بیركاری، بۆ قوتابیانی قۆناغی شەشی بنەڕەتی ئەنجام دەدرێت، ئەمساڵیش بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەو تاقیكردنەوەیە ئەنجام نادرێت.

ليست هناك تعليقات:

| copyright © 2013 مامۆستا