وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بایكۆتی مامۆستایانه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌م بارودۆخه ئه‌گه‌ر به‌بایكۆتكردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت، با هه‌موومان بیكه‌ین، به‌ڵام نابێت".
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌كانی شاری هه‌ولێر له‌هۆڵی (پێشه‌وا)، به‌ئاماده‌بوونی (د.پشتیوان سادق) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر‌و یاریده‌ده‌ران‌و سه‌رپه‌رشتیارانی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر كۆ بوونه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند، بڕیاری حكومه‌ت سه‌ختترین بڕیار بوو، بڕیارێكی خراپیشه، خه‌ڵك كرێ خانووی نییه‌و بازاڕ گرانه، بۆیه ئه‌م بڕیاره خراپ بوو، به‌ڵام له‌نێوان خراپ‌و خراپتر ده‌بێت چی هه‌ڵبژێرین؟! ئێستا حكومه‌ت خه‌ریكی جێگیركردن‌و دابه‌زاندنی نرخه‌كانه له‌كوردستان".
د. پشتیوان سادق باسی له‌وه‌شكرد، له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتدا‌و له‌كاتی هاتنه‌سه‌ری هه‌ر دۆلارێك، هه‌ژده ملیۆن دۆلار دێته سه‌ر داهاتی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ئه‌وه‌ی كه ئێستا له‌سه‌ر مووچه هه‌یه، كاتییه‌و به‌جێگربوونمان‌و ده‌ربازبوونمان هه‌موومان ژیانمان ئاسایی ده‌بێته‌وه‌و ده‌گه‌ینه‌وه دۆخی باشتری پێشوو".
له‌باره‌ی بایكۆتی ده‌وام له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه، وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئه‌م بارودۆخه ئه‌گه‌ر به‌بایكۆتكردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت، با هه‌موومان بیكه‌ین، به‌ڵام نابێت".
هاوكات وه‌زیری په‌روه‌رده چوار خاڵی وه‌ك پێشنیاز خستوه‌ته‌ڕوو:
یه‌كه‌م: خۆڕاگری‌و سه‌بر له‌لایه‌ن هه‌موومانه‌وه پێویسته بۆ ده‌رچوون له‌م قۆناغه.
دووه‌م: لیستی مووچه‌ی ده‌رخراو، وه‌ك خۆی نامێنێته‌وه‌و له‌چه‌ند مانگی دواتر گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت.
سێیه‌م: له‌مه‌ودوا مووچه‌ی دیاریكراوی فه‌رمانبه‌ران‌و مامۆستایانی هه‌رێم مانگانه ده‌درێت.
چواره‌م: نرخ‌و به‌های كه‌لوپه‌له‌كانی ناو بازاڕ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه داده‌به‌زێنرێت، شت هه‌رزارن ده‌بێت.
ليست هناك تعليقات: